11
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ له شارستانی ڕاسك، به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه به ناسناوی “جه‌واد بهلغندهر” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی ڕاسك، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سەرشوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و شارومه‌نده ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌تی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵك، كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوه‌ی پێ كراوه.