7

به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له شاری دێهلۆران، سێ هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی “یهبولفهزل شادفه‌ر، ئێحسان مه‌له‌كی و عه‌لی ئه‌سغه‌ر ساڵحی“، له شاره‌كانی نه‌هاوه‌ند و یاسوج، پێنج شارومه‌ند به ناوه‌كانی “فه‌رهاد خوداڕه‌حمی، ساڵح، قاسم و حسێن ئه‌رجمه‌ند و میلاد مه‌عسومی“، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شیراز به ناوه‌كانی “ڕوحوڵڵا موحسنی، محه‌ممه‌د كه‌ریم فازڵی، هژبه‌ری و نیرومه‌ند” و هه‌روه‌ها “سوریهرا كه‌ریمی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی زانكۆی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیارە.