
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ١٥ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شارستانی خاش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به بیانووی ئه‌وه كه ناسنامه‌یان نییه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و لانیكه‌م بریتی بوون له “٧٠ ژن، منداڵ و پیاو“. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ڕژیم به‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆره‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو گوندی “كه‌ریم ئاباد” و “مۆتۆر مه‌لا كه‌ریم حاجی به‌لووچ” و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده‌یان به ته‌ندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و هاووڵاتیانه و هه‌وره‌ها ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.