5
ڕۆژی ڕابردوو، دوو منداڵ و لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی “ڕاسك” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “مورته‌زا بیجاد“، موبین نیكجوو” و “ئهوبوبهكر” بیجاد، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.