ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مینه‌كانه‌وه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان،شێرزاد عه‌لی ڕه‌ماییته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ناوبراو به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوو‌نی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سەبارەت بە دۆخی ته‌ندروه‌ستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net