7
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی وشوێنێكی نادیار كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “حه‌سه‌ن فه‌ره‌جی” مامۆستای زانكۆی ئازادی مه‌ریوان، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و چالاكوانه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.