ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ ناسناویسروش یوسف زاده‌، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شارە كرا.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٥ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ و ڕاگرتنی له‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانن له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباد، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، حوكمی ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net