3

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “شاهین شه‌هر” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، كاتی سه‌ردانی له شاری “خوڕه‌م شه‌هر” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “بیتا شه‌فیعی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه دایكی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به ناسناوی “مه‌ریه‌م عه‌باسی نیكو” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووی دیار نییه.