4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “محه‌ممه‌د نیما ئه‌حمه‌دی“، كاتی سه‌ردانی له گۆڕستانی ئاییچی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه له به‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه بۆ گۆڕستانی ئاییچی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه به تونده‌تیژیه‌وه و لێدانی، له هۆش چووه و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵه‌كه‌یان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌م هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.