
ڕۆژی ڕابردوو، “فه‌رهاد فه‌هه‌ندژ” هاووڵاتی به‌هائی و به‌ندكراوی پێشووی عه‌قیده‌تی خه‌ڵكی شاری گورگان، له لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
ناوبراو ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هۆی باوه‌ڕی به ئایینه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسلام، حوكمی ١٠ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو و ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ده‌ست به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیراوه و به توندوتیژییه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.