ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی به‌هائی دانیشتووی شاری تاران به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

 

 

ڕۆژی ڕابردوو، “په‌ریا مه‌ره‌ندیز” هاووڵاتی به‌هائی دانیشتووی شاری تاران، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌رادنی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و‌ پاش شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی ٢٣ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم”، حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net