ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری قوروه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان،ته‌یمور خالدیانته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری قوروه‌، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كرا.

ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمله‌ شاری سرێش ئاوا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ناوبراو پێشووتر مانگی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا و دوایی له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی ٢٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣ مانگ به‌ندكرانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net