2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناسناوی “ڕه‌سوول ئاسن“، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.