2

ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “هێرش زه‌ندی ناوگران” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه كرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕێبه‌ندان، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكوانه دواتر به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.