ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١٠ قوتابی به‌ شاری شوشته‌ر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ١١٠ قوتابی خه‌ڵكی شاریشوشته‌رسه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٠ قوتابیه‌ كه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ته‌نیا ناسناوی ٤ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانیئه‌حمه‌د ڕه‌زا خوسره‌وی، عماد قوربانی، موجته‌با جۆیی و ماهان سلێمانیبه‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و ١٠ قوتابیه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵه‌، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net