ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ١١ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “به‌رزیوه‌ن“ی شارستانی به‌همه‌ئی سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، پاش به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به نه‌بوونی كار، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌م هاووڵاتیان به ناوه‌كانی “عه‌لی مورادی، ئه‌بولفه‌زل جه‌ماڵی، ئه‌سه‌د فه‌تحی، غوڵام ئیمامی، سه‌لمان جه‌عفه‌ری، محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا به‌هرامی، مێهدی فه‌تحی، مورته‌زا ئاتون، حه‌مزه ئاتون و محه‌ممه‌د محه‌ممه‌د پوور“، پاش به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌ئی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به تو‌ندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.