8

له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د هادی جه‌عفه‌رپوور” پارێزه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی شاری شیراز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی دواین ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسە ئه‌م هاووڵاتییه له كاتكێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه كه له مانگەکانی ڕابردوودا گوشارێكی زۆر توندی ئه‌منی خراوه‌ته سه‌ر پارێزه‌ران و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكان و پارێزه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.