2

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، به هۆی به‌شداریان له مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی خوسره‌و عه‌لیكوردی له حهوتهمین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانیدا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و پێنج شارومه‌نده به ناوه‌كانی “مورته‌زا كه‌یوانلوو، پوریا قزی، محه‌ممه‌د كارگه‌ر، یه‌حیا لهندهرانی و مه‌هدی سه‌در حافز” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه ئه‌و پێنج هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.