ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چالاكوانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نۆرڤێژ و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاووڵاتی و چالاكوانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن پۆلیسی نۆرڤێژه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی كامپی سنوورداشی په‌نابه‌ران كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویسیروان ئه‌مین پووردانیشتووی شاری نۆرڤێژ، ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ناچار به‌ جێهێشتنی ئێران ده‌بێت و پاشان له‌ وڵاتی نۆرڤێژ نیشته‌جێ ده‌بێت. شایانی باسه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هوشداریان داوه‌ كه‌ دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ ئێران له‌ كاتێكدا كه‌ ڕژیم له‌ لوتكه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكدایه‌، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانه‌دا ساز ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net