ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچ له شاری ئیرانشه‌هری سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌مه‌د ڕیگی“، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه، هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و چالاكوانه هێرشی ماڵه‌كه‌یان كردووه و پاش گه‌ڵانی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به سه‌ر زۆرێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتووه. شایانی باسه ناوبراو پێشووتر ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به جه‌وی ئه‌منی شاری ئیرانشه‌هر، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی زاهدانه‌وه حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرابوو.