6
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕێبوار موسه‌وی و زاهر ئازه‌ری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “فه‌خره‌دین خالدی“، خه‌ڵكی گوندی “میراوه” سه‌ر به شاری شنۆ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سینگان” به ناوی “كه‌یوان سه‌عیدی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.