ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی شنۆ و ورمێ

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی ورمێ و شنۆ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناویمه‌ولوود خالیدیته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی :”میراوێسه‌ر به‌ شاری شنۆ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ ناوه‌كانیسۆفی ڕوسته‌میته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندیبایه‌نگانیسه‌ر به‌ شاری پاوه‌،زینه‌ب یووسفپوورته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان و هه‌روه‌هاشیلان ڕوسته‌میته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net