4
ڕۆژی ڕابردوو، ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری سنه به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئازاد حاجی میرزایی” به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.