له ڕۆژانی ڕابردوودا 4 هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سینا ڕوسته‌می و عرفان عه‌زیزی” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ئیلامه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناسناوی “لوقمان ئه‌حمه‌دپووری” له برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وە، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. هاوكات به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “عه‌لی شیری” خه‌ڵكی شارستانی “سایینقه‌ڵای” پارێزگای ورمێ، ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراوه.