3

به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه بە ناسناوی “هێمن خورشیدی“، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٣ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.