
ڕۆژی ههینی٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “كورۆش جه‌لیل” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری یاسوج، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری یاسوج كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه، پاش مانگێك به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو و گوڵانی ئه‌مساڵدا، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام، ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و بڵاو كردنه‌وه‌ی پرۆپاگاندا، سه‌رجه‌م حوكمی ٢٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كه ١٥ مانگ له حوكمی زیندانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.