5

به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د حسێن حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی تاكوو ئێستا، زیاتر له شه‌ش جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئێستاش سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.