6
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو برا به ناوه‌كانی “سه‌عید حه‌سه‌نزاده” و “وه‌حید حه‌سه‌نزاده“، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ته‌ورێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو برا دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملی به تووندی ئه‌شکه‌نجه دراون. ناوبراوان له په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شن و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت بۆ دۆخی ته‌ندرووستیان، شوێنی ڕاگرتنیان و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له سه‌ریان سه‌پێندراوه، له به‌رده‌ستدا نییه.