له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی “محه‌ممه‌د ساڵحی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دیوادنه‌ره بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “زانا مه‌نسووری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، پاش چه‌ند جارێك بانگهێشت له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌ی نه‌كردووه، كه له ئه‌نجامدا به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به تو‌ندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.”زانا” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ه و باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونیبنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو به‌ندكراوه زانیارییەك له به‌رده‌ستدا نییه.