6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له شارستانی خاش، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “مه‌حموود شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “مێهراب شه‌هنه‌وازی” و “جابر شه‌هنه‌وازی“، پاش هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات و گه‌ڕانی ماڵه‌كانیان، به نوندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و سێ به‌ندكراوه دیار نییه و له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه كه خراوه‌ته پاڵیان زیانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه.