ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی كورد له‌ ئامۆل و سه‌قز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی سه‌قز و ئامۆل له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیڕێبوار ئه‌رژه‌نگیوحه‌مید سه‌عیدی، له‌ شاری ئامۆل سه‌ر به‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، هاووڵاتیێكی دیكه‌ به‌ ناوینه‌ریمان ڕه‌ندانی، سه‌ره‌ڕای ئازادكرانی به‌ دانانی وه‌سیقه‌، دیسان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ ڕێكه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له‌ سه‌روبه‌ندی مانگرتنی بازاڕیانی كوردستان دژ به‌ سزای سێداره‌یوریشه‌ مورادیوپه‌خشان عه‌زیزی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، كه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net