ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌راك له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌راك به‌ ناویمحه‌ممه‌د سوڵتانی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كان به‌ توندوتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه‌.

ناوبراو پێشووتر له ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو، به‌دوای به‌شداری له‌ مه‌راسمێك له‌ سه‌ر گڵكۆی نه‌مرمێهرشاد شه‌هیدیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌راك كرابوو. پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك له‌ دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ٧ كه‌سی دیكه‌، حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net