2
به‌یانی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاش شه‌ڕوپێكدادانێكی زۆر، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، داداگای باڵای سلێمانی، له بڕیارێكدا به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ساز كردنی گروپ و لایه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه“، حوكمی له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا. به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، پاش تێكهه‌ڵچوونێكی سه‌ربازی قورس له نیوان پاسه‌وانانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه و هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ براكه‌ی “پۆڵاد شێخ جه‌نگی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كران.