ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌یلا پاشایی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣،له‌یلا پاشاییله‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌یلا پاشایی هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی هه‌شتی مارس له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. پێشووتریش له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سێ هاووڵاتی و چالاكی مافی ژن له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان به‌ ناوه‌كانیسوهه‌یلا مه‌تاعی، سۆما محه‌ممه‌د ڕه‌زایی و بارانی ساعدیڕاگه‌یندرابوو و به‌م شێوه‌یه‌ ژماره‌ی ژنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی هه‌شتی مارس بۆ ٤ كس به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net