ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “مه‌حیه‌دین خالدیان” باوكی گیانبه‌ختكردوو “بێریتان سنه“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێزانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری ئه‌و به‌ندكراوه و سه‌ره‌ڕای بێڕێزی كردن به كچه‌كه‌ی، به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپوله‌كانیاندا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌ندكراوانی سیاسی و گیانبه‌ختكردووانی ئازادی بانگهێشت كردووه و سه‌ره‌ڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتیه له به‌رده‌ستدا نییه.