ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناسناویچیاكۆ ڕه‌زایی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ناوبراو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ وه‌رزشیه‌ ناسراوه‌كانی شاری سنه‌یه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net