5
ڕۆژی سێه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، “مێهدی ڕه‌مه‌زانی” وه‌رزشكاری خه‌ڵكی شاری قوروه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره به توندوتیژییه‌وه ڕفێندرا.
به وته‌ی سه‌چاوه‌كانی هه‌واڵ پێشووتر “مێهدی ڕه‌مه‌زانی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری قوروه چه‌ند جارێك بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستبه‌سه‌رە له به‌رده‌ستدا نیه.