13
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری بۆکان به هۆی به‌شداری مێوانه‌كان له زه‌ماوه‌ندی كوڕه‌كه‌یدا به جل و به‌رگی كوردی و بێ حیجابی ئیجباری، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ئیبراهیم مه‌ردانی“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به تونده‌تیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان هاووڵاتی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، به هۆی له به‌ر كردنی جلی كوردی و ره‌چاو نه‌گرتنی حیجابی ئیجباری له لایه‌ن ژنان، له لایه‌ن ئیتلاعات و هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.