ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی نورۆز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به ناسناوی “كه‌یهان ته‌دبیری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “كاوه داستان” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و “محه‌ممه‌د قادری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “چالاك پیروزی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی سه‌ردووش و نێ له مه‌ریوان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه به ناوی “سه‌یفوڵڵا غه‌فاری باشبلاغ” ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به هۆی به‌شداری كردنی له ڕێوه‌ڕه‌سمی نه‌ورۆزی گوندی “قه‌ڵاكۆن” له‌و شاره، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. جێگای ئاماژه‌یه، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیاریێك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتیانه له به‌رده‌ستدا نییه.