ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٦ كه‌س له‌ به‌لووچستان به‌ بیانووی نه‌بوونی ناسنامه

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٦ كه‌س له‌ ناوچه‌یگه‌وهه‌ركێوی به‌لووچستان، به‌ بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێناسه‌، به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، له‌ یه‌كێك له‌ گو‌نده‌كانی ناوچه‌یگه‌وهه‌ركێو‌،  دایكێك به‌ ناویڕاجی شاهوزهیته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و دوو كچه‌ مێرمنداڵه‌ ته‌مه‌ن ١٥ و ١٧ ساڵانه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات له‌ گوندیحه‌فیز ئه‌حمه‌دباوكێك به‌ ناوییه‌عقوب ده‌همه‌رده‌ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و دو كوڕه‌كه‌ی به‌ ناوه‌كانیئیبراهیم ده‌همه‌رده‌ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ وخالد ده‌همه‌رده‌ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به‌ بیانووی ئێرانی نه‌بوون له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شارومه‌ندانه‌ بڕیاره‌ دیپۆرتی وڵاتی ئه‌فغانستان بكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net