ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌بزه‌وار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ،موجته‌با موقه‌یسه‌چالاكی مه‌ده‌نی و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌بزه‌وار سه‌ر به‌ پارێزگای خوراسان ڕه‌زه‌وییه‌وه‌ ده‌ستبسه‌ر كرا.

ناوبراو له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا، به‌ هۆی چالاكییه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ حوكمی زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندرا، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕاندنی به‌شێك له‌ حوكمه‌كه‌ی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، پاش ئازادبوونی به‌رده‌وام بوو له‌ چالاكییه‌كانی و هه‌مووكات له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدا بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net