ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار كه‌س پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیمه‌لیحه‌، جوامێر، له‌تیف و فاتح، له‌ كاتی ناه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی گونده‌كانیپیره‌ومه‌ران،كه‌ره‌ویانوقوڵقوڵه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌، هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net