ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو نیكا شاكه‌ره‌می ڕایانگه‌یاند كه “نه‌سرین شاكه‌ره‌می” دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئایدا شاكه‌ره‌می خۆشكی نیكا شه‌وی چوارشه‌ممه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام ڕایگه‌یاند كه دایكی له شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی دایكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه. پێشتریش ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی نیكا ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسم بۆ ئه‌و گیانبه‌ختكردووه گرتبوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “داوود شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له چابه‌هار ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.