34
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش له شاری حه‌سه‌كه‌ی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا ڕایانگه‌یاندووه كه ئۆپراسیۆنێكی به‌هێزیان دژبه شانه نووستووه‌كانی داعش له كانتۆنی حه‌سه‌كه ده‌ستپێكردووه، تا به ئه‌مڕۆ ١٦ كه‌س كه هه‌ندێكیان چه‌ك و چۆڵیان پێ بووه و ژماره‌یه‌كیان یارمه‌تی ئه‌ندامانی داعشیان داوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها چه‌ندین سیخووڕی ده‌زگای میتی توركیاش له شاره‌كانی كۆبانی، قامیشلوو و حه‌سه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و پاش لێپرسینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیان داناوه.