ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئومید قادرنژاد” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “موحسین قادره‌ڕه‌ش” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ خه‌ڵكی میاندووئاو، هه‌روه‌ها سێ كه‌س به ناوه‌كانی “عومه‌ر حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، “عه‌لی حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “ئومید شه‌هداد” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵكی گوندی دێوه‌زناوی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئومید قادرنژاد” و “موحسین قادره‌ڕه‌ش” بەهۆی بەشداری كردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و دوای به‌ندكران بۆ زیندانی ناوه‌ندی میاندووئاو گوازراونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عومەر حسێنی”، “عەلی حسێنی” و “ئومید شەهداد” به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری سه‌وڵاوا ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.