
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كان له ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر، ده‌ستدرێژی جنسییان کردۆتە سه‌ر ناڕازیان.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ئه‌شكه‌نجه دراون یان ده‌ستدرێژی جنسیان كراوه‌تە سەر، ڕووبه‌ڕووی گوشارێكی زۆری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یندراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاو بكه‌نه‌وه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوو و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دیكه له ئێران و كوردستان، هه‌موو كات ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.