38
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان دژ به نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی بوون.