5
محه‌ممه‌د خاكپوور سه‌رۆكی سپای پاسداران له فه‌رمانێك دا مه‌جید خادمی، وه‌كوو سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستنیشان كردووه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و دوو جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه تیرۆر كران، به‌و بۆنه‌وه محه‌ممه‌د خاكپوور سه‌رۆكی سپای پاسداران، مه‌جید خادمی وه‌كوو سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپا دیاری كردووه. هاوكات سێ به‌رپرسی باڵای ئیتلاعاتی سپا له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كاشان كوژراون. له لۆڕستان، چوار ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌ش له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و میدیاكانی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه كه ٣٠ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسیان له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی كردووه‌ته ئامانج و هه‌موویان كوژراون.