8
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی بێهزیستی خووزستان باسی له شناسایی ٢٤٠ منداڵی كار كردووه و ڕێكخراوی بێهزیستی لۆڕستان ٣٧٩ منداڵی كاری ده‌ستنیشان كردووه.
به وته‌ی مێهران كه‌ریمیان، ٢١ ناوه‌ندی شه‌وانه‌ڕۆژی پاراستنی منداڵانی كار له‌و پارێزگایه بوونی هه‌یه و ٩٥ له سه‌دی منداڵانه‌كان كوڕ و پێنج له سه‌دیان كچن. زۆربه‌ی منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان ٩ بۆ ١٣ ساڵ دایه و پێویستیان به یارمه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه. هاوكات له پارێزگای لۆڕستان، ٣٧٩ منداڵی كار شناسایی كراوه كه ٢٤٥ كه‌سیان له ناوه‌نده‌كانی پاراستن له شاره‌كانی خۆڕه‌م ئاباد و برووجێرد نگاداری ده‌كرێن.