6
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له شاری “ده‌رنج“ی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا، سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، هێزه‌كانی شۆرای سه‌ربازی “هێجین” پاش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌ك دژ به شانه نه‌هێنییه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار كرا. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین له ڕۆژهه‌ڵاتی “دێره‌زوور“، شه‌رڤانێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.